محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیا له وتوێژێكدا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌نجامیداوه، سه‌باره‌ت به عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران وتوویه‌تیی كه ناوبراو هیتله‌ری سه‌رده‌مه و ئێمه نامانه‌وێت ئه‌وه‌ی له ئه‌وڕوپا روویدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دووباره ببێته‌وه .
وه‌ك ئاشكرایه ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه سعوودیا و ئێران توانج له یه‌كتر ده‌ده‌ن و پێشتریش ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ژماره‌یه‌ك له رێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بیی به ده‌سته‌واژه‌ی جۆراوجۆر ناوهێنابوو. به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه كه‌سێكی پایه‌به‌رزی سعوودیا خامه‌نه‌یی به هیتله‌ری سه‌رده‌م وه‌سفده‌كات .
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌باره‌ت به رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران وتویه‌تیی كه ئه‌و وانه‌یه‌ی له ئه‌وڕوپا فێری بووین ئه‌وه‌یه كه پشوو درێژیی هیچ ئاكامی نابێت. و ئێمه‌ش نامانهه‌وێت هیتله‌ری سه‌رده‌می ناو ئێران ئه‌وه‌ی له ئه‌وڕوپا روویدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش دووباره‌ی بكاته‌وه .
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته لێدوانه‌كه‌ی جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیا‌ی سه‌باره‌ت به خامه‌نه‌یی به لێدوانی كاڵ و كرچ و ههڵنهسهنگێدراو وه‌سفكرد و وتی ئه‌مجۆره لێدوانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌س به‌های پێنادات .
شایه‌نی باسه كه ناكۆكییه‌كانی نێوان سعوودیا و ئێران له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌رچه‌نده كه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا هه‌ندێك ناكۆكییان هه‌بووه، به‌ڵام له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ربییه‌وه ئه‌و ناكۆكییانه زیاتر بوونه .
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.