Erbil 18°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 10:09

له‌سلێمانی سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌کردن به‌ئاڵتونی‌ ساخته‌وه‌ ده‌ستگیرکران

دوو ئافره‌ت و پیاوێك بوون
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، به‌تۆمه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ئاڵتونی‌ ساخته‌وه‌، دوو ئافره‌ت و پیاوێك له‌ناو بازاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركران.

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و سێ كه‌سه‌ كه‌ به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن، برێك ئاڵتونیان پێبووه‌و مامه‌ڵه‌یان پێكردووه‌ له‌ناو بازاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیس له‌لایه‌ن چه‌ند ئاڵتون فرۆشێكه‌وه‌، تونرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئاڵتونه‌ ساخته‌كه‌دا بگیرێت.

پۆلیس ده‌شڵێ: له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ نه‌هێشانی‌ تاوان به‌ندن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

ئاماده‌كردنی :رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.