زانكۆی كه‌ركوك داواكاری ئه‌و قوتابیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه داوایان كردووه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان درێژه به خوێندن بده‌ن.
كۆلیژی یاسا‌و زانسته سیاسییه‌كان له شاری كه‌ركوك له رێگای نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه داوای له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركوك به‌شی تۆماركردن و كاروباری قوتابیان كردووه، داواكاری ئه‌و قوتابیانه ره‌تبكاته‌وه كه داوایان كردووه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان درێژه به خوێندن بده‌ن.
دوای داگیركردنی شاری كه‌ركوك،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا پێشوازی له‌و قوتابیانه ئاوارانه‌ی شاری كه‌ركوك بكات كه به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربری بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست كه له‌توانای حكومه‌تدا بێت.
ئاماده‌كردن / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.