رۆژنامه‌ى شرۆقى جه‌زائیرى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بلاوى كرده‌وه كه ئه‌ركى عه‌بدولره‌حمان حامد حوسه‌ینى بالیۆزى عێراق له جه‌زائیر كۆتایی هات، كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك سال و نیو له شوێنى بالیۆزى پێشووتر عوده‌ى خهیرولا ئه‌ركى بالیۆزى عێراقى له جه‌زائیر پێی سپێردرابوو.
به‌پێى رۆژنامه‌كه ئه‌مه دواى ئه‌وه هات كه ناوبراو تواناى دبلۆماسی و جێبه‌جێكردنى ئه‌رك و ئارمانجهكانى نه‌بوو، به تایبه‌ت له‌و كێشه‌یه‌ى كه له‌سالى 2016 له‌نێوان هه‌ردوو وولاتدا دروست بوو له‌سه‌ر پێدانى فیزاى عێراقى به هاولاتیانى جه‌زائیرى كاتێك ده‌یانویست گه‌شتى ئاینى بۆ عێراق ئه‌نجام بده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.