حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت كه خۆیان ئێستا كۆنترۆڵی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كه‌ن زیاتر له مانگێكه عێراق داهاتى پترۆدۆلار بۆ كه‌ركووك نه‌ناردووه، ئەو شارە لەڕووی ئابوورییەوە دانیشتوانیش زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
زیاتر له مانگێكه پارێزگای كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه داگیركراوه. له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ گوژمه‌یه‌كی پاره وه‌كو پترۆدۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكه نه‌نێردراوه. له كاتكێدا كه پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی پارێزگاكه، 10 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ی بۆ كه‌ركووك ته‌رخان ده‌كرد.
به‌ڵام حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت كه خۆیان ئێستا كۆنترۆڵی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كه‌ن. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 تا ئێستا، هیچ پترۆدۆلارێكی ئه‌و پارێزگایه‌ی خه‌رج نه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت راگه‌یاند: بەهۆی رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و هاتنی هێزەکانی عێراق بۆ ئەو شارە، لەڕووی ئابوورییەوە دانیشتوانی کەرکووک زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت، ئاماژەی بەوەشدا حکومەتی عێراق هیچ کاتێک وەکو پێویست هاوکاری شاری کەرکووکی نەکردووە. گوتیشی، هاووڵاتیانی کەرکووک لەلایەن هێزەکانی عێراق رووبەڕووی گرتن و تۆقاندن بوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.