بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە ژمارەیەك خانووی هاوڵاتیان لەسنوری ئیدارەی راپەرین زیانیان بەركەوتووە، ئاوچۆتە ناو ژمارەیەكی زۆر لە خانووی هاوڵاتیان كە بە هۆیەوە زەرەر و زیانێكی زۆری بەهاوڵاتیان گەیاندووە .
بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە لەشەوی رابردوودا لە سنوری ئیدارەی راپەرینیش بەهۆی باران بارین و دروستبونی لافاوەوە ئاوچۆتە ناو ژمارەیەكی زۆر لە خانووی هاوڵاتیان كە بە هۆیەوە زەرەر و زیانێكی زۆری بەهاوڵاتیان گەیاندووە .
بەپێی ئەو زانیاریانەی گەلی كوردستان لە بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرینەوە دەستی كەوتووە بارانبارین و دروستبوونی لافاو هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە و سەرجەمی تیمەكانی بەرگری شارستانی راپەرینیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی تری بارانبارین و دروسبوونە لافاو لەسەرجەمی قەزاو ناحیەكانی سنوری ئیدارەی راپەرین.
هەر بە پێی زانیارییەكان لەشاری رانیە لە 24 سەعاتی رابردوودا 91 ملم باران باریوە و لە شاری قەڵادزێش 74 ملم باران باریوە كە ئەم رێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیاترە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی باران و ئه‌و شه‌پۆله‌ی كه ماوه‌ی دوو ڕێژه شاری سلێمانی وه‌ك ته‌واوی كوردستان گرتووه‌ته‌وه، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره ئاو چووه‌ته ماڵان و زیانی مادی به هاووڵاتییان كه‌وتووه. شاره‌وانی سلێمانیش هۆكاری ئاو چوونه ماڵان ئاشكرا ده‌كات.
لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌وانیی سلێمانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان له ساڵی 2005ـه‌وه وه‌ك شاره‌وانی سلێمانی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ ڕووداوه‌كانی وه‌ك لافاو له كاتی باران بارین پێكهێناوه و به‌رده‌وام له كاتی ئه‌و حاڵه‌تانه ئه‌و لێژنه‌یه ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه به هاوكاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه به‌رگری شارستانییه.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارینه‌ی كه دوو ڕۆژه شاری سلێمانی گرتوه‌ته‌وه به هۆیه‌وه 22 ماڵ ئاو چوته ناو ماڵه‌كانیان و زیانی ماددی به هاووڵاتییان گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.