Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:19

توانا عوسمان: وه‌ک پێویست به‌ ئه‌رکی رۆژنامه‌نوسی خۆم هه‌ڵنه‌ساوم له‌ئاراسته‌کردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگانه‌و بابه‌تیانه‌

هیوادارم دامه‌زراوه‌كه‌ پابه‌ندبێت به‌ دروشمه‌ پیشه‌ییه‌كانی خۆی
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نالیا رایده‌گه‌ێنێ، نایشارمه‌وه‌ كه‌ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت بوونم له‌پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ناو بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ كردار نه‌بووه‌، به‌وپێیه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا وه‌ك پێویست به‌ئه‌ركی رۆژنامه‌نوسی خۆم هه‌ڵنه‌ساوم .

توانا عوسمان، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نالیا له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا نووسیویه‌تی: دوای زیاتر له‌ 7 ساڵ و 8 مانگ به‌سه‌ر كاركردنمدا له‌ كه‌ناڵی NRT خۆشه‌ویست، هه‌ر له‌دامه‌زراندنییه‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی كه‌ناڵه‌كه‌، تاوه‌كو ده‌گات به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا و نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئه‌م پرۆژه‌ ناوازه‌یه‌ ، كه‌ پێم وایه‌ به‌دروستبوونی وه‌رچه‌رخانێكی نه‌وعی له‌میدیای بینراوی كوردیدا هێنایه‌كایه‌وه‌، به‌وپه‌ڕی فه‌خركردنه‌وه‌ به‌ پیشه‌ییبوونی خۆم و به‌شێكی زۆر له‌ هاوڕێكانمه‌وه‌، رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا ببم و له‌ئه‌مڕۆوه‌ وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆی كاری میدیای بكه‌م.

ده‌شڵێ: نایشارمه‌وه‌ كه‌ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت بوونم له‌پۆستی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ناو بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ كردار نه‌بووه‌، به‌وپێیه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا وه‌ك پێویست به‌ئه‌ركی رۆژنامه‌نوسی خۆم هه‌ڵنه‌ساوم له‌ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی هاوسه‌نگانه‌ و بابه‌تیانه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌.

به‌ڵام له‌ئه‌مرۆ به‌دواوه‌ به‌فه‌رمی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی پیشه‌ییم به‌ناوه‌رۆكی رۆژنامه‌نوسی دامه‌زراوه‌كه‌وه‌ نیه‌و ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆم ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت وه‌ك پێشكه‌شكارێك درێژه‌ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی دیالۆگ بده‌م.

هیوادارم دامه‌زراوه‌كه‌ پابه‌ندبێت به‌ دروشمه‌ پیشه‌ییه‌كانی خۆی و خزمه‌تی گه‌وره‌تر به‌ دۆخی سیاسی و كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكات.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.