Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:42

هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رپرسانی کورد له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کاندا نییه‌

حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك  بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ كورده‌كان بۆ پۆسته‌كانیان له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كاندا نییه‌ ، چونكه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌نسیق هاتبنه‌ ناوچه‌كه‌.

دكتۆر ئه‌میرخوا كه‌ره‌م، قایمقامی قه‌زای داقوق ی باشوری كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: له‌داقوق و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان هیچ گروپ و تاقمێك ناتوانێت گه‌ره‌نتی گه‌رانه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ كورده‌كان بۆ پۆسته‌كانیان بكات.

گوتیشی : ته‌نها هێزه‌كانی به‌در له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ كورده‌كاندان بۆ پۆسته‌كانیان، ئه‌وانیتر دژن و گرفت دروست ده‌كه‌ن.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ وه‌ها ئه‌حمه‌د ،به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی پارێزگای دیاله‌، رایگه‌یاند: هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ كورده‌كان بۆ پۆسته‌كانیان، چونكه‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو داگیركه‌ر مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌نسیق هاتبنه‌ ناوچه‌كه‌، وتی من رۆژی 17 /10 كاتێك رۆیشتمه‌ قه‌ره‌ته‌په‌ بۆ ده‌وام كردن، بینیم فه‌رمانده‌ی فه‌وجی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌م دانیشتووه‌.

 

ئاماده‌كردن: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.