Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:20

شایستە داراییەکانی 3 ساڵی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی (2014 و 2015 و 2016)
کوردستان TV
100%


بڕیاردەری لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، بڕیار دراوە، پارەی سێ ساڵی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان، تا کۆتای ساڵ بە دوو قۆناغ خەرج بکرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەزارەتی بازرگانی عێراق نیوەی پارەی گەنمی سێ ساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکات.

وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی دەبڕیووە لەسەر خەرجکردن و رەوانەکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی (2014 و 2015 و 2016) و لەچەند رۆژی داھاتووشدا ئەو بڕە پارەیە دەگاتە  بانکەکانی ھەرێمی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.