ده‌رباز، كوڕی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوده‌كاته‌وه‌ـ كه ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
ده‌رباز كۆسره‌ت، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: ئێستا به‌رلین.
له ئێستاشدا وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، باری ته‌ندرووستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگیره، به‌م زووانه ده‌گه‌رێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه د. دارا رەشید، سەرۆکی تیمی پزیشکیی کۆسرەت رەسول راگەیاند تەواوی پشکنینەکانمان لە باشترین نەخۆشخانەی بەرلین بۆ کاک کۆسرەت ئەنجامداون. ئەنجامی پشکنینەکان دڵخۆشکەرن، کاک کۆسرەت هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەماوە و پێویستی بە هیچ پرۆسێسێکی پزیشکی نییە، دوای تەواوبوونی رێکارە پزیشکییەکان دەگەڕێینەوە هەرێمی کوردستان.
گوتیشی کاک کۆسرەت لە ماوەی داهاتوودا نەشتەرگەرییەکی بچووکی بۆ داخستنی ئەو دەرچەیە بۆ دەکرێت، کە لە نەشتەرگەی یەکەمدا وەک بەشێک لە چارەسەر لە ریخۆڵەکانی کراوەتەوە. بەگشتی باری دەروونی و تەندروستی کاک کۆسرەت نایابە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.