Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:10

ئێران کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بێ نرخ وه‌سف ده‌کات

كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، سه‌ركۆنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌كات و به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشی به‌ "بێ نرخ" ناوبردووه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 20/11/2017 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ "به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌هۆی سیاسه‌ته‌ نه‌زۆكه‌كانی سعوودیه‌وه‌یه‌ و قه‌یرانه‌كانیش‌ به‌ رێگای ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی "بێ نرخ‌" چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ په‌یڕه‌وانی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ده‌بێت".

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بیی هات كه‌ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراو وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێرانیان بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان دووپاتكرده‌وه‌ و حزبوڵڵایی لوبنانیشی وەکو رێکخراوێکی تیرۆرستی وه‌سفكرد.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.