Erbil 3°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 06:30

نێچیرڤان بارزانی : بریاره‌که‌ی دادگای فیدراڵی تاک لایه‌نه‌ و به‌ بێ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌ری کورد بووه‌

حكومه‌تی ئێستامان خۆی له‌ خۆیدا كاتییه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌ غیابی كورد ده‌رچووه‌ و تاك لایه‌نه‌ و به‌ بێ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌ری كورد بووه‌.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20-11-2017 دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كونگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختمان له‌ سه‌ر چاكسازی و شه‌فافییه‌ت كردۆته‌وه‌.

 له‌ باره‌ی بریاره‌كه‌ی ئه‌مرۆی دادگای فیدرال نێچیرڤان بارزانی گوتی: بریاره‌كه‌ی دادگا له‌ غیابی كورد ده‌رچووه‌ و واته‌ تاك لایه‌نه‌ و به‌ بێ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌ری كورد بووه‌.

 هه‌روه‌ها گوتی: : ئه‌گه‌ر عێراق ده‌ستوری وه‌كو خۆی جێبه‌جێ كردبا هیچ له‌م شتانه‌ روی نه‌ده‌دا به‌ ریفراندۆمیشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر عێراق خاڵه‌كانی ده‌ستوور هه‌مووی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكات هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نامێنێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌غدا ته‌نها ئه‌و خاڵانه‌ جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه‌ .

گوتیشی: ئێمه‌ راسته‌وخۆ به‌ برێت مه‌كگورك و ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاشمان گوتووه‌ ، ئێمه‌ پێویستیمان به‌ هاوكاری ئێوه‌یه‌ له‌ گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر واته‌ ده‌بێت له‌ گفتوگۆكاندا ئاماده‌بن .

له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: من تا ئێستاش له‌ مه‌به‌ستی ئه‌و لایه‌نانه‌ تێنه‌گه‌شتووم كه‌ باسی حكومه‌تی كاتی ده‌كه‌ن ، حكومه‌تی ئێستامان خۆی له‌ خۆیدا كاتییه‌ .

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند :كه‌ له‌ گه‌ل قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و واده‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كه‌ین و هه‌موو مه‌سه‌له‌كانیش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كلایی ده‌بنه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ پارێزگاری سلێمانی ده‌یه‌وێ به‌ ته‌نها مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات سه‌رۆكی حكومه‌ت گووتی : به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بریاری داوه‌ به‌ ته‌نها مامه‌ڵه‌ گه‌ڵ به‌غدا نه‌كات .

له‌ باره‌ی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: بریاره‌كه‌ نه‌ده‌ستوریه‌ و نه‌ یاساییه‌ و نه‌ ئینسانییه‌.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی له‌ باره‌ی بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گووتی: وه‌زاره‌تی دارایمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ بودجه‌ی پێویست بو ناوچه‌ زیان لێكه‌وتوه‌كان ته‌رخان بكات، هاوكات سوپاسی ئه‌و وڵاتانه‌یشی كرد كه‌ یارمه‌تی كوردستانیان داوه‌ وه‌كو توركیا و ئیتالیا.

 نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند: ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كاتییه‌ و به‌ زووترین كات تێده‌په‌رێنین و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ سه‌ر خه‌تن بو چاككردنه‌وه‌ی مووچه‌ى خه‌لمَكی كوردستان.

له‌ كوتایی قسه‌كانیشیدا نێچیرڤان بارزانی گووتی: میلله‌تی كورد هه‌ر ده‌مێنێ و داكۆكی له‌ مافه‌كانی خۆی ده‌كات.  

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.