Erbil 5°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 05:52

له‌کاتی وه‌رگرتنی خواردنی بێ به‌رامبه‌ر 17 که‌س له‌ مه‌راکش کوژران

به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی خه‌ڵكه‌كه‌ بووه‌
Morocco
کوردستان TV
100%

له‌كاتی دابه‌شكردنی خۆراكی بێبه‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكی خێرخوازه‌وه‌ له‌ گوندێكی مه‌راكش، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 17 كه‌س كوژران و 38 كه‌سیش برینداربوون. ئه‌وه‌ش به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆی خه‌ڵكه‌كه‌ بووه‌ بۆ سه‌ر یه‌كتر .

ئه‌و رووداوه‌ كاره‌ساتباره‌ له‌ گوندی سیدی بولالامی نزیك شاری مه‌راكشی ئه‌م وڵاته‌ روویداوه‌، كاتێك كه‌ كه‌سێكی سامانداری خێرخواز ویستوویه‌تیی خۆاردنێكی بێ به‌رامبه‌ر بدات به‌ خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و گونده‌ .

به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه‌ نزیكه‌ی 800 كه‌س له‌ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی خۆراكی بێ به‌رامبه‌ر كۆببوونه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی پلان له‌ دابه‌شكردنی خۆراكه‌كه‌دا، خه‌ڵكه‌كه‌ گوشارێكی زۆریان هێنا بۆ سه‌ر یه‌كتر و بارودۆخه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچوو. له‌ ئه‌نجامیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌وتنه‌ ژێر ده‌ستوپێ و 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 38 كه‌سیش برینداربوون .

وه‌ك ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژماره‌ی كوژراوان زیاتر ببێت، چونكه‌ باری ته‌ندرووستیی به‌شێك له‌ برینداران زۆر ناجێگیره‌ .

یارمه‌تیی مرۆیی وه‌كو ئه‌وه‌ له‌ مه‌راكش له‌چاو زۆرێك له‌ وڵاتانی دیكه‌ زیاتره‌، به‌لام به‌ هۆی نه‌بوونی پلان، به‌شێوه‌ی گشتی رووداوی له‌مجۆره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.