Erbil 3°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 06:25

سعوودیەسه‌ردانی به‌رپرسێکی باڵای خۆی بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

بڕیار 19ـی ئه‌م مانگه‌ نێرده‌ی تایبه‌تی سعوودیا بۆ كاروباری یه‌مه‌ن سه‌ردانی به‌رلین بكات
Saudi - Germany
کوردستان TV
100%

په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و سعوودیا كه‌ به‌ ره‌وتێكی قه‌یراناویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی سعوودیا سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای خۆی له‌ كاروباری یه‌مه‌ندا بۆ به‌رلین هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ .

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌سه‌ڵاتی باڵای سعوودیا ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌ هه‌ڵوێستی لایه‌نگیرانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ لوبنان پیشاندا، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وێڕای ره‌خنه‌ له‌ هه‌وڵی سعوودیا بۆ به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆی له‌ لوبنان، وتبووی ئه‌و رووداوانه‌ی به‌مدواییه‌ له‌ لوبنان روویانداوه‌ نابێت به‌ سانایی و له‌ بێده‌نگیدا تێپه‌ڕ بكرێن. ریازیش ئه‌وسا لێدوانه‌كه‌ی گابریێلی به‌ نه‌گونجاو و پاساوهه‌ڵنه‌گر و مه‌ترسیدار وه‌سفكرد .

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ بڕیار بوو رۆژی رابردوو واته‌ 19ـی ئه‌م مانگه‌ نێرده‌ی تایبه‌تی سعوودیا بۆ كاروباری یه‌مه‌ن سه‌ردانی به‌رلین بكات و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بكات و باسی بارودۆخی كاره‌ساتباری یه‌مه‌ن و چۆنیه‌تیی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌ بكات . 

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.