ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌لێدوانێكیدا به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاند" بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات، كه له‌سه‌ر دۆخی لوبنان و ئیدانه‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی ئێران ده‌به‌سترێت.
پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاندبوو، له‌كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، تاوتوێی ده‌ستوه‌ردانی ئێران ده‌كرێت له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی، دوای ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له‌ناوچه‌كه روویاندا.
سەرچاوەیەک لە کۆمکاری عەرەبی بە رۆژنامەی (ئەلحەیات)ی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، مەترسییەکانی ئێران لەسەر وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکرێن، بە تایبەت ئاراستەکردنی مووشەک لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە بۆ ریازی پایتەختی سعودیە و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی بەحرەین.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب، لەسەر داوای سعودیە و پشتگیریی وڵاتانی کوێت، ئیمارات و بەحرەین، سبه‌ى یەکشەممە 19/11/2017 ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.