Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:10

چه‌ند چه‌کدارێک 40 ملیۆن دینار له‌ نووسینگه‌یه‌کی ئاڵوگۆرکردنی دراو ده‌به‌ن

​​​​​​​له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراق
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 40 ملیۆن دینار له‌ نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕكردنی دراو ده‌به‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی عێراق به‌ سومه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: سه‌ربه‌له‌یه‌انی ئه‌مرۆ 18-11- 2017 ژماریه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیلن كوتاوه‌ته‌ سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆركردنی دراو و 40 ملیۆن دیناریان به‌ زه‌بری چه‌ك له‌ خاوه‌ن نووسینگه‌كه‌ سه‌ندووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: دوای رووداوه‌كه‌ هێزێكی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه‌.

رۆژانه‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ له‌ به‌غدا دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ناتوانن كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.