Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:59

ئه‌ردۆغان فه‌رمانیدا سه‌ربازانی وڵاته‌که‌ی له‌ مانۆڕی سه‌ربازیی ناتۆ بکشێنه‌وه‌

وێنه‌ی ئاتاتورك و ناوی ئه‌ویان وه‌ك ئامانجی نیشانه‌ شكێنیی داناوه‌
Erdogan
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری توركیا فه‌رمانیدا كه‌ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی مانۆڕی سه‌ربازیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان. هۆكاری ئه‌وه‌ش به‌ وته‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه‌كه‌دا كه‌مال ئاتاتوركی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا و خودی ئه‌ردۆغانیش وه‌ك دوژمن وه‌سفكراون. له‌مباره‌یه‌وه‌ ناتۆ داوای لێبوردنی كردووه‌ .

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ ئه‌نقه‌ره‌، باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ وێنه‌ی ئاتاتورك و ناوی ئه‌ویان وه‌ك ئامانجی نیشانه‌ شكێنیی داناوه‌ و ته‌قه‌یان لێكردووه‌ .

هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش بوو كه‌ توركیا 40 سه‌ربازه‌كه‌ی به‌شداربووی ئه‌و مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ی كێشایه‌وه‌. ئه‌ردۆغان له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی، هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مجۆره‌ و هاوپه‌یمانی له‌مچه‌شنه‌ مایه‌ی قبوڵكردنی نین، ئه‌وان وێنه‌ی ئاتاتورك و ناوی منیان كردووه‌ به‌ سیله‌ بۆ نیشانه‌ شكاندن .

هه‌روه‌ها  یینس ستۆلتنبرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لێبوردنی كرد له‌وه‌ی روویداوه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ توركیا ئه‌ندامێكی جێگه‌ی بایه‌خی ناتۆیه‌. ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وتبووشی كه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌مكاره‌ی كردووه‌ هاوكاری فه‌رمیی ناتۆ نه‌بووه‌، به‌ڵكو كه‌سێكی سڤیل بووه‌ كه‌ به‌ گرێبه‌ست كاری له‌گه‌ڵ ناتۆ كردووه‌ .

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.