Erbil 11°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 18:38

هیج دامه‌زراوه‌یه‌ک شه‌رعیه‌ت و توانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری گه‌لی کوردستانی نییه‌

ریفراندۆم له‌ رابردوو ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌میشه‌ بۆ ئاینده‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

هێمن هه‌ورامی رایده‌گه‌ێنێ، هیج دامه‌زراوه‌یه‌ك ، شه‌رعیه‌ت و توانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری گه‌لی كوردستانی نییه‌، بریاری رێزگرتنی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانیش له‌ راڤه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری عێراق له‌ لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه‌ ، به‌ مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم نییه‌.

هێمن هه‌ورامی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆرێ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا نووسیویه‌تی: ده‌نگی ٣ ملیۆن كه‌سی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بریارێكه‌ به‌ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ڵناوه‌شیته‌وه‌. ریفراندۆم له‌ رابردوو ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌میشه‌ بۆ ئاینده‌یه‌، ده‌كرێ جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامه‌كانی سڕ بكرێ، یان دوا بخرێ ، به‌ڵام هیج دامه‌زراوه‌یه‌ك ، شه‌رعیه‌ت و توانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری گه‌لی كوردستانی نیه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بریاری ریزگرتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راڤه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری عَیراق له‌ لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه‌ ، به‌ مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم نییه‌. هه‌ر خودی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری عێراق به‌ روونی باس له‌ مه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق به‌ پابه‌ند بوون دێت به‌ ده‌ستور له‌ سه‌ر بنه‌مای یه‌كیتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌.

ده‌شڵێ: له‌ زنجیره‌ی گفتوگۆكانی ئاینده‌دا ده‌یان مادده‌ی پیشیل كراوی ده‌ستور و ده‌یان فایلی گفتوگۆكردن هه‌ن، كه‌ ده‌یسه‌لمێنیت ده‌ستور له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه‌ هیچ به‌ هایه‌كی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌و و به‌ پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌ مه‌زهه‌بی و شۆڤینیه‌كانیان ده‌یپێون.

ده‌شنووسێت: هێزی عه‌بادی له‌ بێ هه‌ڵویستی كۆمه‌لگای نیوده‌وڵه‌تی و ده‌ستكێشیه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی خیانه‌تی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر بوو. ئه‌م دۆخه‌ كاتییه‌ و ناوچه‌ كوردستانییه‌ داگیركراوه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ، چۆن ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هچیری ٣٥ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان ناسنامه‌ی كوردستانییه‌تی نه‌گۆرین ، ئێستاش داگیركاری و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع نه‌ك هه‌ر سه‌رناگرێ ، به‌ڵكو زووتر له‌ ناو ده‌برێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: مێژوو له‌ سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتن ده‌رواته‌ پێشه‌وه‌، میژووی گه‌لان بازنه‌یی نییه‌، راسته‌ هێلێكه‌ ، قۆناغ به‌ قۆناغ ، دابرانێك له‌ نیوان زه‌مه‌نه‌ جوداكان دروست ده‌كات. مێژووی كوردستان دوای ٢٥ ی ئه‌یلول، سه‌ره‌تای قۆناغیكی نوێیه‌ ، راسته‌ به‌ هۆی ناپاكییه‌وه‌، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی هاته‌ پێش، به‌ڵام جه‌بری مێژووه‌ كه‌ ناتوانرێت گه‌لی كوردستان بۆ پیش ٢٥ ی ٩ بگیردرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن قۆناغی پاش حوكمرانی شێخ مه‌حمود و كۆماری كوردستان و شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول و نسكۆی ١٩٧٥ و قۆناغی پاش ئه‌نفال و راپه‌رین و كۆره‌و ٢٠٠٣ و هێرشه‌كانی داعش ، چۆن كوردستانیان را نه‌گرت ، به‌ڵكو له‌ شكست و نسكۆوه‌ پشكۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر هه‌بووه‌ و ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له‌ خۆی به‌ده‌ست ئیراده‌ی داگیركه‌رانیه‌وه‌ نه‌داوه‌.

هه‌ورامی له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێ: ده‌یانجار سه‌رۆك بارزانی به‌ر له‌ ریفراندۆم رایگه‌یاند، ریفراندۆم بكرێت و نه‌كریت ، به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا په‌لاماری كوردستان و داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانیاكانه‌، ئه‌وه‌ی پارساڵ له‌ دووزخورماتوو روویدا ، خۆ هیشتا ریفراندۆم نه‌كرابوو، به‌ ئه‌نقه‌ست دواخستنی ئۆپه‌رسیۆنی حه‌ویجه‌ بۆ مۆلدانی هیزی زیاتر له‌ نزیك كه‌ركوك ، په‌یوه‌ندی به‌ ریفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵكو به‌رنامه‌ی جددییان بوو بۆ داگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.