Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:13

له‌ که‌رکوک هێرش کرایه‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

حەشد کوژراو برینداری هەیه‌
Kirkuk
کوردستان TV
100%

له‌ شاری كه‌ركوك ژمارەیەک خۆبەخش هێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەن .

لە گەڕەکی سۆنەگۆلیی شاری کەرکووک ژمارەیەک لە خۆبەخشی ئەو شارە هێرشیانکردە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە باڵەخانەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەپێی گوتەی شایەتحاڵان، حەشد کوژراو برینداری هەیه‌ .

پێکدادانەکە بەردەوامە و باری ئەمنیی چەند گەڕەکێکی شڵەژاوە. هاونیشتمانیان دەڵێن، لە چەند گەڕەکێکی کوردی دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت. پۆلیسی شاری کەرکووکیش داوا لە خەڵک دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.