Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:36

پێلستانک ده‌نگه‌ خۆشه‌کان دیاریده‌کات

زیاترله‌ 1000 منداڵ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ناوی خۆیان تۆماركردووه‌.
کوردستان TV
100%


كه‌ناڵی ئاسمانی پێلستانك كه‌ منداڵانی كوردستان زیاتر پێی ئاشنان له‌ ڕێگه‌ی په‌خشكردنی به‌رنامه‌ی "كوردستانس كیدس ڤۆیس" هه‌ڵده‌ستێت به‌ هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی خۆشترین ده‌نگی منداڵانی هه‌رێمی كوردستان .

"هاوكار نوری" به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ ئاشكرایكرد نزیكه‌ی 3 ساڵه‌ خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ن ، به‌ڵام خۆشبه‌خاته‌ له‌ ته‌مووزی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م قۆناخی به‌رنامه‌كه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوو زیاترله‌  1000 منداڵ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ناوی خۆیان تۆماركردووه‌.

پێشكه‌شكاری  به‌رنامه‌ "ساز ئاسۆ" ڕوونیكرده‌وه‌ ، دوای بڕینی هه‌ر چوار قۆناخ له‌ ئێستادا ته‌نها 20 به‌شداربوو گه‌یشتوونه‌ته‌ قوناخی كۆتایی ،له‌م 20 به‌شداربووه‌ش ته‌نها 4 كه‌س ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا.

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ناوه‌رۆكی خه‌ڵاته‌كان ئاشكرا نه‌بووه‌ به‌ڵام  وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ باسی ده‌كات خه‌ڵاته‌كان ماددی نین به‌ڵكو خه‌ڵاتی زانستی و هونه‌ریین .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.