Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:54

وه‌رزی توتڕک سینه‌ماکارانی باشوور و باکووری کوردستان کۆده‌کاته‌وه‌

باسكردنه‌ له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ته‌مه‌نی لاویدا
کوردستان TV
100%


كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی توتڕك" به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 150 ئه‌كته‌ری باكوور و باشووری كوردستان له‌ سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوین ده‌ستی پێكرد .

ده‌رباره‌ی سیناریۆ و ناوه‌رۆكی ئه‌و فیلمه‌ "هاشم ئایده‌میر" ی ده‌رهێنه‌ری "وه‌رزی توتڕك" رایگه‌یاند ،  ئه‌و فیلمه‌ باس له‌و نه‌هامه‌تیی و وێرانكارییانه‌ ده‌كات كه‌ به‌سه‌ر گونده‌كانی باكوور و باشووری كوردستان هاتووه‌، هه‌روه‌ها باسكردنه‌ له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ته‌مه‌نی لاویدا ده‌ستی به‌ تێكۆشانكردووه‌ و كاتێك له‌  وه‌رزی پایزدا ده‌بێت له‌ هێزه‌كه‌ی داده‌بڕێت و چه‌ندین گوند ده‌برێت تا له‌ باكووره‌وه‌ ده‌گاته‌ باشوور كاته‌كه‌ش كاتی پێگه‌یشتنی توتڕك ده‌بێت .

ئایده‌میر وتیشی به‌ هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ سروشتییه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ پێویستمان زانی له‌ سنوری ژماره‌یه‌ك له‌ گونده‌كانی پێنجوین كاری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنان بۆ فیلمی سینه‌مایی توتڕك بكه‌ین .

جێی باسه‌  بڕیار وایه‌ فیلمی "وه‌رزی توتڕك " سه‌ره‌تای  ساڵی 2018 كاره‌كانی ته‌واو بێت و ئینجا بۆ به‌شداریكردن ده‌نێردرێت بۆ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.