Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:22

مەکگۆرک: بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشوازیم له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ دیالۆک کرد

دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی و برێت مەکگۆرک
مەکگۆرک: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشوازیم له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ دیالۆك كرد
کوردستان TV
100%


برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش له‌ تووێتێكدا له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى رابردووی له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: پشتگیریم بۆ حكومه‌تێكى یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراق ده‌ربڕى.

بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێشوازیم له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ دیالۆك كرد، هه‌روه‌ها هاوخه‌میم بۆ كۆچى دوایی مام جه‌لال و قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌ربڕى. 

ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 16/11/2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش كرد و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ كرد .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.