دوێنێ پێنجشهممه 16/11/2017 سەرجەم فڕاكسیۆنە كوردستانییهكانی عێراق دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان بە جێھێشت و بۆیە لەبەر نەبوونی رێژەی یاسایی پهرلەمانتاران، دانیشتنەكە دواخرا .
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی دوێنێ هەوڵی پەسندکردنی پێشنیازی سزادانی 15 پەرلەمانتاری کوردی دا بە تۆمەتی بەشداربوونیان لە گشتپرسی و هەوڵدانیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق بەڵام هەوڵەکەی شکستیهێنا.
بەپێی یاسای سزادان لە عێراق سزای ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو پەرلەمانتارە کوردانە، زیندانیکردنە و لە خراپترین دۆخدا دەگاتە لەسێدارەدان.
پەرلەمانتارانی کوردیش ئەم هەنگاوانەی پەرلەمانی عێراق بە فەرزکردنی زۆرینە و هەڵوەشاندنەوەی تەوافووقی سیاسی دەزانن، بەشێکیشیان پێیانوایە ئەم کەیسە دەبێت لە دادگا یەکلایی بکرێتەوە.
دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان بەشێك لە پەرلەمانتارە عەرەبەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای پێكھێنانی لیژنەیەكیان بۆ لێپرسینەوە لەو پەرلەمانتارە كوردانە كردبوو كه به بهڵێ دهنگیان بۆ ریفراندۆم داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.