گۆرانی "په‌ری " تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "ئارام عه‌بدولڵا" یه‌و ئاوازه‌كه‌شی هه‌ر خۆی دایناوه ، له ئێستادا ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه .
هونه‌رمه‌ند ئارام ئاشكرایكرد تێكستی ئه‌و به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ی له لایه‌ن "سه‌ریاس"ه‌وه نووسراوه و "سامان كه‌ریم" یش كاری ئاماده‌كردنی موزیكی بۆ ئه‌نجامداوه و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ستۆدیۆی "سازڤان " تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كراوه "ئاكۆ عه‌زیزی عینایه‌ت "هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی كاری موزیك ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه گۆرانی "په‌ری" له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا بڵاوده‌كاته‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین هونه‌رمه‌ند " ئارام عه‌بدولڵا " له پێناو به‌رده‌وامبوون به كاره هونه‌رییه‌كانی ستۆدیۆیه‌كی بچوكی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا دروستكردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.