وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چوونە ناو دیالۆگ بەبێ دواکەوتن لەسەر بنەمای دەستووری عێراق دەدات.
رایگهیاند" ئێمە هانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ چوونە ناو دیالۆگ بەبێ دواکەوتن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و گونجاو لەگەڵ یەکێتی و سەروەریی عێراق و مافی کورد.
وتیشى" فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتگیرییکردن لە هەوڵەکانی نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی بۆ عێراق، بەڕێز یان کۆبیش.
تێزانین رۆژی چوارشەممە 15-11-2017، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیاش پێشوازیان لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایانگەیاند كه ئامادهن هاوكارى ههولێرو بهغدا بكهن به دهستپێكردنى دیالۆگ له نێوانیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.