Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:16

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارى 500 خێزانی ئاوارەی کەرکووک کرد

سێیەمین کاروانی ھاوکارییەکان دەگەیەنێتە خێزانە ئاوارەکانی کەرکووک لە ھەولێر.
کوردستان TV
100%


لە ماوەی ھەفتەیەکدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سێیەمین کاروانی ھاوکارییەکان دەگەیەنێتە خێزانە ئاوارەکانی کەرکووک لە ھەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/11/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سێھەمین کاروانی ھاوکارییان بە ھەماھەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، گەیاندە 500 خێزانی ئاوارەی کەرکووک، کە لە بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێ بوون.

ئیسماعیل عەبدولعەزیز، بەپرسی بەشی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بەم چالاکییە ڕای گەیاند: "ئەمرۆ پێنجشەممە پێداویستییەکانی وەکوو بەتانی و پارسێلی خۆراک و پاکوخاوێنی پێشکەشی 500 خێزانی کەرکووک دەکەین، ھەروەھا ھاوکارییەکانمان بۆ خەڵکی لێقەوماو لە سەرتاسەری کوردستاندا بەردەوام دەبێت، ھەر ئەمڕۆ تیمەکانمان لە بەمۆ و دەربەندیخان چادر و پێداویستییان گیاندووەتە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە".

لە ماوەی ھەفتەیەکدا ئەمە سێیەمین کاروانی ھاوکارییەکانە، کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەیگەیەنێتە خێزانە ئاوارەکانی کەرکووک، کە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناچاربوون ماڵ و ژیانی خۆیان بەجێ بھێڵن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.