Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:07

تورکیا ترسی له‌و چه‌که‌ ئه‌مریکیانه‌ هه‌یه‌ که‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ست په‌یه‌ده‌

كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

توركیا ترسی له‌و چه‌كه‌ ئه‌مریكیانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ست په‌یه‌ده‌ و ده‌شڵێ، ئه‌و چه‌كه‌ ئه‌مریكیانه‌ كه‌ به‌ ده‌ست چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ بوون ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: دروستبوونی كێشه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئه‌مریكا بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كێكیان پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه‌ و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌گه‌ڵیان و كه‌ دواتر به‌به‌رده‌وامی ئه‌و چه‌كانه‌ كه‌ به‌ ده‌ست (چه‌كدارانی) په‌كه‌كه‌وه‌ بوون ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌،

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: چالاكییه‌كانی فه‌تۆحوڵلا گوله‌ن له‌ ئه‌مریكا و دۆسیه‌ نه‌كردنه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رێكخراوه‌ و نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان به‌ پێی پێویست به‌گوێره‌ی داواكارییه‌كانمان تاكو ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ر هه‌ستی گه‌لی تورك به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا.

گوتیشی: ئه‌و كێشانه‌ به‌ رێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپیش به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدان، سه‌ردانه‌كه‌ی بینالی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاش بۆ ئه‌مریكا سوودبه‌خش بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: كێشه‌ی ڤیزه‌ شتێكی ناپێویست بوو و له‌ رووی دیپلۆماسییه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكی به‌جێ نه‌بوو. پێویست ناكا هاووڵاتییانی سڤیل سزا بدرێن. هه‌نگاوێكی گرنگمان بڕی، به‌شێ زۆری كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد. پێموایه‌ ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ له‌ داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.