Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:25

یەکێتی ئەوروپا ئامادەیی خۆیی بۆ نێوەندگیری نێوان هەولێرو بەغدا نیشاندا

یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان TV
100%

رۆژی چوارشەممە 15-11-2017، یەکێتی ئەوروپا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە روونی پابەندبوونی خۆی بە بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکی سوودبەخش لەگەڵ حکومەتی عێراقی دەربڕیوە، بۆیه‌ ئه‌وان وه‌كو یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن. 

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی ئەو کێشانەی بە هەڵپەسێردراوی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ماونەتەوە دەڵێت "دیالۆگ و گفتوگۆ تەنیا رێگەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و چارەسەربوونیشیان لە بەرژەوەندی داهاتووێکی پڕ لە ئاشتەوای و خۆشگوزەرانی خەڵکی عێراقە".

یەکێتی ئەوروپا بە پێویستی دەزانێت کە ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگاخۆشکەربێت بۆ دروستکردنی دیالۆگێکی سوودبەخش لەنێوان هەولێر و بەغدا و ئامادەیی خۆیشی بۆ نێوەندگیری لە دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا نیشانداوە، ئەگەر هاتوو داوای لێکرا".

رۆژی 14-11-2017 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی پەیوەست بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی دایەوە و رایگەیاند "رێز لە بڕیارەکە دەگرین و‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان".

هاوکات رۆژی سێشەممە 14-11-2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتاری هەفتانەی رایگەیاند، پێشوازی لە هەر هەڵوێستێک دەکەن کە هاوڕێک بێت لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوور و گوێبیستی لێدوانی حکومەتی هەرێم بوونە لەوبارەوە. گوتیشی "داوای لێکتێگەیشتنی زیاتر دەکەین".  
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.