Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:20

ئیتاڵیا بە فڕۆکە کۆمەک و یارمەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

بڕیارە سبەینێ خواردن و دەرمان بگاتە هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

یەکەم کاروانی کۆمەک و ھاوکارییەکانی حکومەتی ئیتاڵیا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی شەوی یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیەوە گەیشت.

دوای گەیشتنی یەكەمین فڕۆكەی كەلوپەلی هاوكاری ئیتاڵیا بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان سیرینا مورۆنی كونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، كاتێك حكوومەتی ئیتاڵیا هەواڵی بوومەلەرزە و زیانەكانی پێ گەیشت، بە پەلە بڕیاری دا كۆمەك بگەیەنێتە زیانلێكەوتوان، بۆیە دەستبەجێ‌ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەم بڕیاریان دا لە رێگەی سێ فڕۆكەوە كۆمەك بگەیەنن.

كونسووڵی ئیتاڵیا دەڵێت، كۆمەكەكان بریتین لە پێداویستی سەرەتایی و بڕیارە سبەینێ خواردن و دەرمان بگاتە هەرێمی كوردستان، هەروەها هەمووشی لە رێگەی كونسوڵیەتی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی دابەشكردنی دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.