Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:15

پۆلیسی کۆیە: قوتابیه‌کی زانکۆ بە گوللـەی دەمانچە خۆی کوشت

پۆلیس: قوتابیه‌كه‌ دەمانچەی لە هاوڕێیەکی خۆی وەرگرتووە
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه‌، ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ( 15 / 11/ 2017)، ته‌رمى قوتابییه‌كى زانكۆ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ى خۆیدا له‌ شه‌قامێكى كۆیه‌دا، دۆزرایه‌وه‌، پۆلیسی كۆیه‌ ده‌ڵێت قوتابیه‌كه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێکدا بە گوللـەی دەمانچە خۆی کوشتووه‌.

عه‌مید شۆڕش كاكه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه‌ ڕاگه‌یاند: قوتابی زانكۆیه‌ به‌ناوى (هـ، م،ش/ ته‌مه‌ن 19 ساڵ)  كه‌ دانیشتووى  شارى (كۆیه‌)یه‌، ته‌رمی له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت: ئەو قوتابیه‌ دەمانچەی لە هاوڕێیەکی خۆی وەرگرتووە، لەسەر ڕووداوەکەش ئەو کەسەی دەمانچەکەی داوە بە به‌ قوتابیه‌كه‌ دەستگیرکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.