Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:19

فراکسیۆنی پارتی دەگەڕێتەوە پەرلەمانی عێراق

گفتوگۆ و لێكتری تێگه‌یشتن ته‌نیا چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانه‌، بۆیە بڕیاریان داوە بگه‌ڕێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاره‌كانمان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و به‌شدارى له‌ دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ین.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد لە سۆنگەی هەستكردنیانەوە بە بەرپرسیارییەتی و پێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگ لەو دۆخەدا، بڕیاری گەڕانەوەیان داوە بۆ پەرلەمانی عێراق و لەمەودوا بەردەوام دەبن و بەشداری دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەن.
 
هەروەها ئاماژەی داوە كە گفتوگۆ و لێكتری تێگه‌یشتن ته‌نیا چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانه‌، بۆیە بڕیاریان داوە بگه‌ڕێنه‌وه‌ و شان به‌شانى خوشك و براكانى دیكه‌یان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەردەوام بن.
 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووه‌ كە فراكسیۆنەكەیان یەكێ لە فراكسیۆنە گەورەكانی پەرلەمانی عێراقە و پێشتریش هەوڵی داوە كە دەستووری عێراق یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كێشەكان بێت، بەتایبەتی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئێستەش بڕوایان وایە ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به‌ شێوه‌یه‌كى دروست جێبه‌جێ بكرێت، ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێت بۆ هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتیانه‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر.


فراكسیۆنی پارتی داواشی كردووە هەردوو حكوومەتی بەغدا و هەولێر بە شێوەیەكی ئاشتیانە لەسەر بنەمای دەستوور دەست بە گفتوگۆی جیدی بكەن و كێشەكان یەكلایی بكەنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.