Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:48

داوا ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتی به‌کارهێنانی چه‌کی ناوه‌کی له‌ تره‌مپ وه‌ربگیرێته‌وه‌

به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت به‌هه‌ستیارییه‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت
کوردستان TV
100%

له‌ دانیشتنێكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئه‌مریكادا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ كه‌سێكی ناسه‌نگ و زوو زوو گۆڕاو وه‌سف كراوه‌ و داواش ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كی لێبسه‌ندرێته‌وه‌.

كریس مورگی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سینات له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان رایگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌مریكا تابڵێی ناسه‌نگ و له‌رزۆكه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌وه‌. له‌ قۆناغی بڕیار دانی ئه‌ودا به‌هۆی خواسته‌كانیه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ فه‌رمانی هێرشی چه‌كی ئه‌تۆمی بدا، هه‌ر بۆیه‌ ناوبراو داوای كرد كه‌ قبوڵی بكه‌ن ئه‌مه‌ دۆخێكی تایبه‌ته‌ كه‌له‌ناویدان.

هه‌روه‌ها ماركۆ روبیۆ، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سینات گوتی: نابێت توانای ده‌سه‌ڵاتی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا به‌ كه‌موكوڕی ته‌ماشا بكرێت و دوژمنه‌كانمان له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریمان ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی كۆمیته‌كه‌ و سیناتۆری كۆماریخواز بۆب كرۆكه‌ر-یش گوتی: له‌ كۆنگرێس ده‌شێ چه‌ندین نوێنه‌ر نیگه‌ران بن و ناوبه‌ناو به‌هۆی مامه‌ڵه‌كانی تره‌مپه‌وه‌، به‌ڵام پرسی ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت زۆر به‌هه‌ستیارییه‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌م مشتومڕانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی ئه‌یلول له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا تره‌مپ سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ-ئونی به‌ پیاوی مووشه‌كی له‌قه‌ڵه‌م دابوو، راشیگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و وڵاته‌ به‌ ته‌واوی ده‌سڕنه‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.