بەپێی دوایین ئامار، تاوەکو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە گیانلەدەستدانی 530 کەس و برینداربوونی حەوت هەزار و 460 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراون. بوومەلەرزەکان کاریگەرییان لەسەر 138 هەزار کەس لە دانیشتووانی رۆژئاوای پارێزگای کرماشان داناوە و 12 هەزار خانوو بە تەواوی رووخاون.
بەپێی هەواڵه ناوخۆییەکانی ئێران، ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، له کرماشان گەیشته 530 کەس.
لەم بوومەلەرزەیەدا ئاماری برینداران زیاتر له 7 هەزار و 400 کەسه.
بەپێی راگەیەندراوی پەیوەندییه گشتییەکانی پزیشکی دادی کرماشان، لانیکەم 100 کەس له قوربانیان بەهۆی بەهاناوەنەچوونی تیمە پەیوەندیدارەکان، بەبێ مۆڵەت ناشتراون.
ئەحمەد سەفەری نوێنەری کرماشان له پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند، دابەشکردنی خێوەت و بەتانی و خۆراک بۆ لێقەوماوان وەک پێویست نییه.
هەروەها زۆریەک له دانیشتوانی ناوچه بوومەلەرزه لێدراواکان گوتوویانه، هیچ تیمێکی فریاکەوتن نەچۆته ناوچەکانیان.
بوومەلەرزەکان کاریگەرییان لەسەر 138 هەزار کەس لە دانیشتووانی رۆژئاوای پارێزگای کرماشان داناوە و 12 هەزار خانوو بە تەواوی رووخاون.
رێکخراوی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەی شەوی یەکشەممە هەشت شار و 526 گوندی پارێزگای کرماشان زیانیان پێگەیشتووە و لە شاری سەرپێڵی زەهاو زۆرترین قوربانی هەبووە.
قایمقامی سەرپێڵی زەهاو رایگەیاند، نیوەی دانیشتووانی ئەو شارە ئاو و کارەبایان نییە و ژمارەی زیانلێکەوتووان بەڕادەیەک زۆرە کە ناتوانن پێیانڕابگەن.
ئەکبەر سەنجابی، قایمقامی سەرپێڵی زەهاو ئاشکراشیکردووە، 90%ی رووخاوییەکان خاوێن کراونەوە بەڵام پێدەچێت هێشتا کەسانێک لە ژێر داروپەردودا گیرۆدەبن، بۆیە بە خێرایی و بە وردی سەرقاڵی لادانی رووخاوییەکانن.
لای خۆشیهوه حشمەتوڵا فەلاحەتپیشە، نوێنەری داڵاهۆش داوایکردووە، لە بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران بودجەیەکی تایبەت بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکانی پارێزگای کرماشان تەرخانبکرێ.
شەوی یەکشەممه 12/11/2017) بوومەلەرزەیەکی بەهێز رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند و ناوەندی بوومەلەرزەکه له دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان و نزیک سنووری باشووری کوردستان بوو. بوومەلەرزەکه ئەوەنده بەهێز بوو که تورکیا و سووریا و کوەیتیش هەستی پێکراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.