Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:19

دەزگای خێرخوازی بارزانی هەژمارێکی بانکی بۆ ھاوکاریی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزە دەکاتەوە

داوا لە سەرجەم خێرخوازان ده‌كات بە هانای خەڵکی زیان لێکەوتووی بومەلەرزەکانی کوردستانەوە بێن
کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەژمارێکی بانکی بۆ کۆ کردنەوەی هاوکاریی دارایی بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەکاتەوە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ کۆ کردنەوەی هاوکارییە داراییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، هەژمار (حیساب بانکی)یەکی کردووەتەوە و خێرخوازان دەتوانن لەوێوە هاوکارییە داراییەکانیان بۆ کەسوکاری قوربانییان بنێرن.

داوا لە سەرجەم خێرخوازان لە ئەمریکا و ئەوروپا و هەموو جیهان دەکەین کە بە هانای خەڵکی زیان لێکەوتووی بومەلەرزەکانی کوردستانەوە بێن و هاوکارییە مادییەکانیان لە رێگەی   Edinburgh direct aid charity ی سکۆتلاندی بگەیەننە زیان لێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.

دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە هاوکارییە مادییەکانتان بنێرن

http://www.edinburghdirectaid.org/PaypalOptions.htm

بە کردنەوەی لینکەکە کۆمەڵێک پرۆژەی هاوکاریکردنی ماددیت بەرچاو دەکەوێت کە دەتوانی پشتیوانی ماددیان بکەیت.


بۆ هاوکاری کردنی زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکەی کوردستان پرۆژەی Kurdestan Earthquake -- Barzani foundation relief effort.  هەڵبژێرن.

سوپاس بۆ پشتیوانییەکانتان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.