Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:22

نووسەرێکى ناودارى عێراقی: کاردانه‌وه‌کانى به‌غدا دژى هه‌ولێر بە زیانی بەغدا تەواو دەبن

نووسەرێكى ناودارى عێراقی: عەبادی سیاسەتمەدارێكى زیرەک و سەرکەوتوو نەبوو
کوردستان TV
100%

عەدنان حوسێن، نووسەری ناودارى عێراقی، لە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) وتارێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ئەو کاردانەوانەی حکوومەتی عێراق، کە بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئه‌نجامدا، بە باشی بیریان لێ نەکرابووەوە و بە زیانی بەغدا تەواو دەبن.

ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیا عێراقییەکان و داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان و سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر کوردستان و هەنگاوەکانی دیکەی بەغدا دژی هەولێر، سزادانی بە کۆمەڵی گەلی کوردستانـە و دەبنە هۆی دروستبوونی رەوتێکی توندی نەتەوەیی کوردی لە کوردستان، کە هیچ سەرکردەیەکی کوردیش توانای رێگری لێکردن و بچووککردنەوەی نابێت.

عەدنان حوسێن هەروەها رایگەیاندووە، لە دژی کوردستان، نەتەوەییەکانی عەرەبی عێراقی، شیعە و سوونەمەزهەبەکان یەکیان گرتووە و هانی شەقامی عێراقی دەدەن بۆ دژایەتیکردنی کوردستان و چاندنی تۆوی رق لە ناخیاندا، کە ئەمەش کاردانەوەی توندی نەتەوەیی کوردی لێ دروست دەبێت و هەولێر زیاتر لە بەغدا دوور ده‌خاته‌وه‌.

ئەو نووسەرە پێی وایە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و بەرپرسەکای دیکەی عێراق سیاسەتمەداری زیرەک و سەرکەوتوو و پیاوی دەوڵەت نەبوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.