له تویتێكدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند بۆ یارمه‌تی دانی زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و تیمه‌كانی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی كه‌وتوونه‌ته جووڵه و هه‌ریه‌ك له تیمه‌كانی ئافاد و مانگی سووری توركیا له ئاماده‌باشیدان بۆ كاره‌كانی رزگاركردن و ناردنی به‌تانییه و ده‌رمان و هاوكاری مرۆیی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به بۆنه‌ی ئاماده‌یی توركیا بۆ هاوكارییكردنی هه‌رێم له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا كه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانی توركی بڵاوی كردۆته‌وه سوپاسی توركیا و تیمه‌كانی ئافاد و مانگی سووری ئه‌و وڵاته ده‌كات كه رایانگه‌یاندبوو هاوكاری هاوكاری هه‌رێم بكه‌ن له دوای بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.