Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:49

ترامپ و پۆتین: ئه‌سه‌د و میلیشیاکانی ئێران جێگه‌یان له‌ ئاینده‌ی سووریادا نییه‌

دۆناڵد ترامپ و فلادمیر پۆتین
دۆناڵد ترامپ و فلادمیر پۆتین
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئه‌مریكا پشتڕاستیان كرده‌وه‌ كه‌ راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا پیشانده‌دات كه‌ مۆسكۆ پابه‌نده‌ به‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی سووریا كه‌ له‌ كۆنفڕانسه‌كانی ژنێڤدا و له‌ بڕیارنامه‌ی 2254ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند كراوه‌. 

جیا له‌وه‌ش هه‌ردووكیان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران نابێت له‌ ئاینده‌ی نوێی سووریادا بوونیان هه‌بێت.

له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانییه‌دا كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش تیایدا ئاماده‌بوون، به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ باسیان له‌وه‌كرد كه‌ ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌یان له‌ بواری دیپلۆماسیدا به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی سووریا.

ئه‌وان هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ خوازیارن سووریا ببێته‌ وڵاتێكی یه‌كپارچه‌ و هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی تێدا نه‌مێنێت، كه‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ به‌ بوونی پێگه‌ و میلیشیاكانی سه‌ر به‌م وڵاته‌دا بۆ پشتیوانیی له‌ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.


سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.