Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:22

حزبێکی راستڕه‌وی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات 500 هه‌زار ئاواره‌ی سووری ره‌وانه‌ی وڵاته‌که‌یان بکرێنه‌وه‌

ناوبراو به‌ داكۆكیكاری په‌نابه‌ران ناسراوه‌
Syria Migrants
کوردستان TV
100%

    
حزبێكی راستگه‌رای توندڕه‌و به‌ناوی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئه‌ڵمانیا، ره‌شنووسی پێشنیارێكی بۆ خستنه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ ده‌بێت 500 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكرێنه‌وه‌ .

ئه‌م حزبه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵی ئه‌ڵمانیادا بۆ یه‌كه‌مجار توانی به‌ 96 ئه‌ندامه‌وه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان و ئێستاش سێیه‌مین فراكسیۆنی به‌هێزی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای هه‌یه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌وه‌ بایكۆت كراوه‌ .

له‌ پێشنیاره‌كه‌دا بۆ پاساوی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی په‌نابه‌ر نووسراوه‌، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ جه‌نگی سووریا نزیكه‌ له‌ كۆتاییه‌ و به‌مزووانه‌ به‌جارێك كۆتایی پێدێت .

حزبی سه‌وزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش له‌سه‌ر بنكه‌ی ئه‌نته‌رنێتی خۆی نووسیویه‌تی كه‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌ پێگه‌یه‌كدا نییه‌ بتوانێ رایگه‌یه‌نێت جه‌نگ له‌ سووریا به‌ره‌و كۆتاییه‌ .

زۆرێك سیاسه‌تمه‌داری ئه‌م وڵاته‌ پێیانوایه‌ كه‌ ئامانجی حزبی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئه‌ڵمانیا له‌م پێشنیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان نایانه‌وێت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێگه‌ی خۆیان له‌ نێوان دژبه‌رانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نگێلا مێركل له‌ده‌ست بده‌ن، كه‌ ناوبراو به‌ داكۆكیكاری په‌نابه‌ران ناسراوه‌ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆی فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.