Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:56

شۆره‌سوار کوردستانیبوونی که‌رکووک بڵاوده‌کاته‌وه‌

داوا ده‌كات داگیركه‌ران ئه‌و شاره‌ جێبهێڵن
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژ و ژه‌نیار (شۆرش ئه‌بووبه‌كر) ناسراو به‌ شۆره‌سوار له‌ سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سروودێكی تازه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ به‌ ناوی كه‌ركووك .

ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ شۆره‌سوار ڕایگه‌یاند ,سروودی كه‌ركووك هه‌ڵگری په‌یامێكه‌ بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركووك و داوا ده‌كات داگیركه‌ران ئه‌و شاره‌ جێبهێڵن ,وتیشی هونه‌رمه‌ند ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌ر شانه‌ نابێت له‌ به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كاندا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت .

هونه‌رمه‌ند شۆره‌سوار وتیشی هۆنراوه‌ و میلۆدی كه‌ركووك هی خۆمه‌ و (رامان زیره‌ك) یش كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی مۆسیقای سه‌رده‌شت ئاماده‌كراوه‌ و له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

شۆرش ئه‌بووبه‌كر(شۆره‌سوار) جگه‌ له‌ چڕینی گۆرانی ژه‌نیاری ئامێره‌كانی (تار و سێ تار) یشه‌ و  له‌ سالی 1979 له‌ شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و خاوه‌ن چه‌ندین  سروود و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.