Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:23

ناتۆ داوای‌ گفتوگۆی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سووپاى عێراق ده‌کات

ینس ستوڵتنبێرگ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ناتۆ
کوردستان TV
100%


ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ناتۆ داوای‌ ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆی‌ له‌نێوان هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و سووپاى عێراق بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانی‌ نێوانیان ده‌كات.

ینس ستوڵتنبێرگ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا پێش كۆبوونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ ناتۆ، رایگه‌یاند" پێشوازی‌ له‌و به‌ره‌و پێشچوونانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش له‌ عێراق به‌دیهاتوون. وتیشی‌ "ناتۆ به‌شدارێكی‌ ته‌واوه‌ له‌هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش و مه‌شق به‌هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات".

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ناتۆ هه‌روه‌ها داوای‌ دیالۆگێكی‌ بنیاتنه‌رانه‌ی‌ كرد، له‌نێوان هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی‌ عێراق، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ هه‌ر گرژییه‌ك كه‌ رووبدات شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش لاواز ده‌كات.

باسی‌ له‌وه‌شكرد، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بریت مه‌كگۆرك نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش باسی‌ له‌پێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ كردووه‌ له‌لایه‌ن ناتۆوه‌ به‌ هاوپه‌یمانان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.