كامه‌ران حاجى ئه‌لیاس
پێشمه‌رگه ئه‌و ناوه پیرۆزه‌یه كه له‌ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان بهرێزوخۆشهویستسهوه سه‌یر ده‌كرێت، چونكهپێشمهرگه ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و ره‌وشت و بیروباوه‌رێكی پاك و بێگه‌رده و بۆ هێنانه‌دی ژیانێكی سه‌ربه‌ست و ئازاد بۆ گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌ی گیانی خۆی كردۆته قوربانی و هێمای ئازایه‌تی و كۆڵندانه.
لێردا منیش هه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌و وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م رۆڵه خۆبه‌خشانه و وه‌ك ئه‌ركێك بۆ ئاگاداری نه‌وه‌ی ئه‌مرۆ و ئاینده‌مان له قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه، ویستم ئه‌م چه‌ند وشه بچوكه له ئاست گه‌وره‌یی ناو و ئازایه‌تی و خه‌باتی پێشمه‌رگه ده‌رببڕم به‌تاییبه‌تی ئێستا كه زۆر ماردانه به‌رامبه‌ر شه‌مشه كوێركانی داعش به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن.
پێشمه‌رگه تێكه‌ڵ به ناخی مرۆڤی كورد بووه ده‌یان سه‌رگوزشته‌و گوزارشتی جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر ئازایه‌تی و له‌خۆبووردوویی پێشمه‌رگه له رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان بوونه‌ته به‌شێك له چیرۆكی ژیانی ئه‌م میلله‌ته، بۆ نموونه، ئه‌وشه‌وه‌ی باوباران ده‌بوو ده‌مانگووت ئه‌و شه‌وه شه‌وی پێشمه‌رگه‌یه، چونكه ئه‌و ساته وه‌ختانه ته‌نها مرۆڤه بهجهرگهكان ده‌توانن تیایدا كار بكه‌ن و ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
دوژمنان زۆر رقیان ته‌نانه‌ت له ناوی پێشمه‌رگه ش بوو، نه‌خاسمه ئه‌رگه‌ر هه‌واڵی هاتنی پێشمه‌رگه‌یان بۆ شوێنێكی نزیكیان بزانیایه ئیدی ده‌كه‌وتنه خۆ زنده‌قیان ده‌چوو. زۆر چاك له بیرمه ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵی هاتینی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌ی دۆڵی ئاكۆیان له شاری رواندز بڵاوده‌بووه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی نۆكه‌رو خۆفرۆش بوون و هاوكاری ده‌زگا داپڵوسێنهرهكانی حزبی به‌عس له ئه‌من و ئیستخبارات و ره‌فیق حزبیان ده‌كرد و ده‌كه‌وتنه گیانی خه‌ڵكی رواندز جاری واش هه‌بوو له ترسی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌هاتن بۆ قه‌زای سۆران (سه‌دیق ) ی ئه‌وكات ته‌نانه‌ت له‌وێش خه‌ویان لێندهكهوت چونكه زۆر له زبری پێشمه‌گه ده‌ترسان.
به‌ڵی ئه‌و كات پێشمه‌رگه ته‌نها له چوارچێوه‌ی كوردستان ناسرابوو به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش به‌ده‌ست هێناوه پێشمه‌رگه وه‌كو كاریزمایه‌ك له‌هه‌موو جیهان دهنراسرێت رۆژانه ناوی ئه‌م پاڵه‌وانانه به سه‌ربڵندی و شكۆمه‌ندی له‌سه‌ر زمانی ده‌یان سه‌ركرده‌ی جیهان و خه‌ڵكی بیانی دوباره ده‌كرێته‌وه پێشمه‌رگه، وشه‌یه‌كی لێكدراوه (پێش- مه‌رگ) و به‌و كه‌سانه ده‌گوترێت كه گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن له‌پێناوه بیروباوه‌رێك كه باوه‌ڕیان پێیان هه‌یه. بابزانین چۆن؟ كێ؟ خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ئه‌م ناوه پیرۆزه‌یه ده‌ڵێن له كوردستانی رۆژ هه‌ڵات له كۆماری كوردستان له مهاباد رۆژیكیان (پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و هێزی چه‌كداری كۆمار سازده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیارده‌كات ناوێ بۆ هێزی چه‌كداری كۆمار ده‌ستنیشان بكرێت بۆیه چه‌ندین ناو پێشنیار ده‌كرێت، وه‌كو هێزی سه‌رباز، جه‌نگاوه‌ر، فیدائی..
له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چایه‌چی پێشه‌وا قازی كه‌ناوی(ئه‌حمه‌د ده‌سماڵ) بووه، دێته ژووره‌وه و گوێی له گفتوگۆی ئاماده‌بووان ده‌بێت سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ناوێك بۆ هێزی چه‌كداری كۆماری كوردستان، ئه‌ویش داوه له پێشه‌وا ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێشنیارێكی هه‌یه، پێشه‌واش ده‌ڵێت: فه‌رموو قسه‌بكه ئه‌حمه‌د ده‌سماڵی چایهچیش ده‌ڵێت " جه‌نابی پێشه‌وا قازی من ناوێكم له مێشكدایه هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌دڵتان بێت،ناوی پێشمه‌رگه‌یه" ئه‌وانیش دوای گفتوگۆكردن به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌م ناوه په‌سند ده‌كه‌ن، ئیدی له‌و ساته‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و ناوه به پیرۆزی بۆ گه‌له‌كه‌مان ماوه‌ته‌وه.
هه‌زاران سڵاو ودورد بۆ گیانی ئه‌حمه‌د ده‌سماڵ و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید سڵاوی پڕ رێز و ئهمكداریش بۆ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی شاخ وشار، ئه‌و رۆڵه ئازیزانه‌ی كه هه‌میشه هێمای پارستن و سه‌رفرازیی كورد‌و كوردستانن به‌تایبه‌تی ئه‌وساته وه‌خته كه پێشمه‌رگه‌كان له‌گه‌ڵ شرڤانان به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌جنگن له ساییه‌ی ئه‌وان ئێمه به‌ئارامی ده‌ژین بژی پێشمه‌رگه. بژی كوردستان..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.