Erbil 10°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 10:45

هه‌رێمى کوردستان داواى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى عیراق ده‌کات

حكوومه‌تى هه‌رێم دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق به تاقه ڕیگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌زانێت
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت، جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە لەچارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا بەگفتوگۆو داوای ھەموارکردنەوەی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە دەکات.

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 6/11/2017 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ڕه‌شنووسى یاساى بودجه‌ى عیراقه‌وه بۆ ساڵى 2018 كۆبووه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ڕه‌شنووسى ‌یاساكه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ تاوتوێ كرا، چه‌ندین مادده و بڕگه‌ى ناده‌ستوورى له‌خۆى ده‌گرێت و به ڕوونى ئه‌وه‌ى لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه مه‌به‌ست لێى فه‌رامۆشكردنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه كه له ده‌ستوورى عێراقدا وه‌ك هه‌رێمێكى فیدراڵ دانى پێدا نراوه، نه‌ك پارێزگاكانى باكوورى عێراق وه‌ك له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ستووریش ڕێگه‌ى به سنوورداركردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌داوه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق به تاقه ڕیگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌زانێت، جارێكى دیكهش ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه، چونكه پێى وایه و مێژووش سه‌لماندوویه‌تى كه به‌كارهێنانى هێز و ڕێكارى سه‌ربازى، ناتوانن هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى كرد به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ر ده‌ستكاریكردن و هه‌مواركردنێكى ڕه‌شنووسى یاساكه‌ى داوه‌تێ، تێبینییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسى یاساى بوودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2018 له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ش له ڕه‌شنووسى بودجه‌دا هه‌ڵبگرێت كه به‌شى هه‌رێمى كوردستانى ته‌نها به%12.6  ده‌ستنیشان كردووه‌، وێڕاى ئه‌وه‌ى ته‌رخانكراویش بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شایسته‌ى داراییان به‌پێى تۆمارى بایۆمه‌ترى، زۆر كه‌متره و ته‌نانه‌ت به‌شى مووچهى ته‌نها پارێزگایه‌كى هه‌رێمى كوردستانیش ناكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.