Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:49

چه‌ندین شازاده‌ی سعوودیی به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ده‌ستگیر ده‌کرێن

تا ئێستا ناسناوی ده‌ستگیر كراوان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و راسته‌وخۆ ئاماژه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانییان نه‌كراوه‌
muhammad bn salman
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان به‌ فه‌رمانی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ سعوودیا پێكهێنراوه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگری پاشایه‌تی ئه‌م وڵاته‌ سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، 11 شازاده‌ و 4 وه‌زیری ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت و چه‌ند به‌رپرسی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو ده‌ستگیر كراون .

تا ئێستا ناسناوی ده‌ستگیر كراوان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و راسته‌وخۆ ئاماژه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانییان نه‌كراوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ له‌م وڵاته‌ ده‌ستیپێكردووه‌ له‌سه‌ر لافای ساڵی 2009 له‌ شاری جه‌دده‌ و ته‌شه‌نه‌ كردنی نه‌خۆشی مۆرس له‌ ساڵی 2012ـدا كه‌ له‌ سعوودیاوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و رووداوانه‌ و ده‌ستگیر كردنه‌كان .

ئه‌م شه‌پۆلی ده‌ستگیر كردنانه‌ ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك دوای راگه‌یاندنی پێكهێنانی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ژێر چاودێریی محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .

سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی سعوودیی و فه‌رمانده‌ی هێزیی ده‌ریاییش له‌سه‌ر كار لادراون و شایانی باسه‌ كه‌ موتعه‌ب بن عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی له‌كار لادراوی پاسه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌ كوڕی شا عه‌بدوڵڵا شای كۆچكردووی وڵاته‌كه‌یه‌ .

وه‌ك دیاره‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ نوێخوازییه‌ی كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگری پاشایه‌تیی سعوودیا ده‌ستیپێكردووه‌، نیازی چاكسازیی له‌ زۆرێك له‌ جومگه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌م شازاده‌یه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازه‌ سعوودیا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ قۆناغی ئیسلامی میانه‌ڕه‌و، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكانی مۆدێرنیسم به‌ڕووی وڵاته‌كه‌یدا .

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.