Erbil 6°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 00:02

شیعه‌کانی یه‌مه‌ن مووشه‌کێکی بالیستیکییان ئاراسته‌ی سعودییه‌ کرد

له‌ لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌وه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (140 وشە)
100%

مووشه‌كێكی بالیستیك له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌ كراو له‌ لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌وه‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌.هێرشه‌كه‌ له‌كاتێكدا كه‌ دوێنێ سه‌عد حه‌ریری،سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له‌ وڵاتی سعودیه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و گوتی: ئێران له‌هه‌ر كوێ بێت فیتنه‌ له‌و شوێنه‌یه‌.

كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌-ی سعوودیه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ دوبه‌یه‌ رایگه‌یاند: مووشه‌كێكی بالیستیك له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌ كرا، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌وه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵی ئه‌لئه‌خباریه‌-ی سعوودیه‌ش بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ مووشه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شا خالید له‌ ناوچه‌یه‌كی چۆڵایی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ زیانێكی گیانی ماددی به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش به‌ ئاسایی به‌رده‌وامه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حوسییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ مووشه‌كێكی بالیستیكیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالید له‌ ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌ كردووه‌.

 

 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.