بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەیی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، دابەشكردنی نەوت بەردەوامی هەیە لەدوای دابەشكردنی بۆ شارۆچكەی شەقڵاوە لەشاری هەولێریش نەوت دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تشرینی دووەم، هەمزە حامد بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بە مالپهرى "وشە"ـی ڕاگەیاند، دابەشكردنی نەوت بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەیی هەیە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەردەوامی هەیە و ئێستە ئەو شوێنانەی زۆر پێویستن هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی وەرگرتووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە شارۆكەكانی سۆران و چۆمان و مێرگەسوور نەوت دابەشكراوە، چونكە ئەو ناوچانە ساردن و زوو سەرمایان پێدەگات، لەبارنەمەدایە دابەشكردنی نەوت لەچەند ڕۆژی داهاتوو بگاتە شارۆچكەی شەقڵاوە.
هەمزە ئاشكرای كرد، دوای شەقڵاوە نەوت لە لەشارەدێكانی دەورووبەری شاری هەولێر دابەش دەكرێت و دواتر دابەشكردنەكە دەگاتە ناوشاری هەولێر هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوت وەردەگرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان دەستی كردووە بە دابەشكردنی نەوت و بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بڕی 53 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.