ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢⁄١١⁄٢٠١٧ لەسەر ڕێگەی تانجەرۆ - سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارھەڵگر (لۆری) ھاوڵاتیەک دەکات بەژێرە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
ڕائید ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارهدێكانى سلێمانی، بە مالپهری دهزگای سهتهلایتی كوردستان، ڕاگەیاند:" لەسەر ڕێگەی تانجەرۆ- سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی لۆری بارھەڵگر ھاوڵاتیەکی تەمەن ٤٢ ساڵ دەکات بەژێرەوە و دەستبەجێ گیان له دەستدەدات.
گوتیشی:" دوای ئەنجامدانی ڕوودوەکە بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی عەربەت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکردووە و لەلایەن دادەرەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.