Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 21:41

لەسەر ڕێگەی تانجەرۆ - سلێمانی ئۆتۆمبێلێک ھاوڵاتیەک دەکوژێت

ئۆتۆمبێلێکی لۆری بارھەڵگر ھاوڵاتیەکی تەمەن ٤٢ ساڵ دەکات بەژێرەوە و دەستبەجێ گیان له دەستدەدات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢⁄١١⁄٢٠١٧ لەسەر ڕێگەی تانجەرۆ - سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارھەڵگر (لۆری) ھاوڵاتیەک دەکات بەژێرە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات. 

ڕائید ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى سلێمانی، بە مالپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، ڕاگەیاند:" لەسەر ڕێگەی تانجەرۆ- سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی لۆری بارھەڵگر ھاوڵاتیەکی تەمەن ٤٢ ساڵ دەکات بەژێرەوە و دەستبەجێ گیان له دەستدەدات. 

گوتیشی:" دوای ئەنجامدانی ڕوودوەکە بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی عەربەت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکردووە و لەلایەن دادەرەوە  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.