Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:06

ڕۆژنامه‌نووسی کورد" بێهرووز بووچانی" خه‌ڵاتێکی جیهانی وه‌رده‌گرێت

خه‌ڵاتی میدیای ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشرا
xelate_behroz
کوردستان TV
100%

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌ كه‌ "بێهرووز بووچانی" ڕۆژنامه‌نووس و په‌نابه‌ری كورد كه‌ به‌ (ده‌نگی مانووس) ناسراوه‌ خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی مه‌ڵتی میدیای ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ ئیلامییه‌ له‌ ناوه‌ندی په‌نابه‌رانی "دوورگه‌ی مانووس"  له‌ "پایوئاگینه‌"ی نوێ نیشته‌جێیه‌ و نه‌یتوانیوه‌ له‌ سیده‌نیی ئوسترالیا و له‌ ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌یدا ئاماده‌ بێت.

بێهرووز بووچانی به‌رده‌وام بارودۆخی په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی مانووس ی ڕووماڵ كردووه‌ و چه‌ندان ڤیدیۆی له‌ ڕه‌وشی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.