Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:32

ساقییه‌که‌ی عادل هه‌ورامی بی شانس بوو

هونه‌رمه‌ند "عادل هه‌ورامی" مانگێك به‌ر له‌ ئیستا سیدییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 6 تراك له‌ خۆ ده‌گرێت.
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناوچه‌ی هه‌ورامان كه‌ به‌ هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانی و هه‌ورامی گۆرانی ده‌چرێت دوا به‌رهه‌می بریتیبوو له‌ ئه‌لبوومێك به‌ ناوی "ساقی"  كه‌ مانگێك به‌ر له‌ ئێستا بڵاویكرده‌وه‌ ، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات ئه‌لبوومه‌كه‌ی زۆر بی شانس بوو.

ده‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ساقی هه‌ورامی ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی 6 تراك له‌ خۆ ده‌گرێت ، (3) سی گۆرانی به‌ شیوه‌زاری سۆرانیه‌و(3) یه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی گوتراوه‌ و ئاوازی هه‌ندیك له‌ گۆرانیه‌كان خۆی دایناوه‌ و هه‌ندیكیشی فۆلكلۆرن.

هه‌ورامی وتیشی تێكستی گۆرانیه‌كانم بریتین له‌ شیعری هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران "مه‌وله‌وی ،وه‌لی دیوانه‌، سه‌یدی ،ئه‌میر هه‌ورامی و سه‌نگه‌ر هه‌ورامی"، هونه‌رمه‌ند "هێمن حوسێن"یش موزیكی سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی داناوه‌ . 
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.