Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:06

ئه‌و هێزه‌ی عێراق که‌ هێنرابوونه‌ ته‌لسقۆف و باتنایه‌ بۆ نێو موسڵ پاشه‌کشه‌یان پێکرا

به‌ ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ زه‌به‌لاحه‌ی عێراق كه‌ به‌هه‌موو چه‌ك و تفاقێكی زۆره‌وه‌ هێنرابوونه‌ ته‌لسقۆف و باتنایه‌ ،بۆ شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری پاشه‌كشه‌یان پێكرا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خاكی كوردستان و یه‌ك بستیش نه‌كشاوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه‌ش گیان له‌سه‌ر ده‌ستن.

دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ زۆربه‌ی میحوه‌ره‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و تێكشكان، به‌ ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.